دووهەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی ئاران بۆ شیعر و چیرۆک، لە ژێر دروشمی "ئاران پەلکەزێڕینەی داهێنانی خوێندکارانە" لە لایەن بەشی زمانی کوردی پەروەردەی بنەڕەتەوە بەڕێوەچوو. ئەمساڵ لە فێستیڤاڵەکەدا، ٣٠ بەرهەمی هەڵبژێردراوی شیعر و چیرۆک لە لایەن "لیژنەی هەڵسەنگاندن"ی فێستیڤاڵ خوێنرایەوە. پاشان شاعیران و نووسەرانیان لە لایەن بەشی زمانی کوردییەوە خەڵات کران. سێ بەرهەمی یەکەمی شیعر و چیرۆک لە لایەن بەشی زمانی کوردی و هەروەها سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان خەڵاتی تایبەتیان پێشکەش کرا. لە بەشێکی دیکەی فێستیڤاڵەکەدا بەڕێز "محەمەد سابیر" وەکو یەکێک لە مامۆستایانی پێشەنگی شانۆکاری ناوچەی گەرمیان خەڵات کرا. گرنگترین ئامانجی ئەم فێستیڤاڵە هاندانی خوێندکاران بۆ دەرخستنی بەهرە و تواناکانیان بوو.