مه‌راسیمی ناولێنانی هۆڵی كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت
بۆ شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ( شێركۆ بێكه‌س )
.
له‌سه‌ر پێشنیازی به‌شی زمانی كوردیی كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت و به‌هاوكاری ڕاگرایه‌تی كۆلێج و پاڵپشتی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ , به فه‌رمانی زانكۆی ( ژماره : ٢٤٩١ , ڕێكه‌وتی١٨ / ٧ / ٢٠١٧ )، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٤ / ١ / ٢٠١٨ ناوی هۆڵی كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تمان نا هۆڵی ( شێركۆ بێكه‌س ) .
.
ته‌وه‌ره‌كانی مه‌راسیمه‌كه :
١- وته‌ی به‌خێرهاتن له لایه‌ن به‌ڕێز ( م.هه‌ژار خوداداد ) ه‌وه پێشكه‌شی میوانه‌كان كرا و پاشان داوای له سه‌رۆكی زانكۆ به‌ڕێز ( د.سیروان حه‌سه‌ن ) و ڕاگری كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت به‌ڕێز ( د.كۆمار نیعمه‌ت ) كرد په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی هۆڵه‌كه لابده‌ن .
٢- له پاش ئه‌وه‌ی میوانه‌كان چوونه ناو هۆڵی( شێركۆ بێكه‌س ) ه‌وه , خوله‌كێك بۆ ڕۆحی پاكی شه‌هیدان ڕاوه‌ستان .
٣- وته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ش له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه به‌ڕێز ( م.مه‌ریوان حه‌مه‌كه‌ریم ) ه‌وه پێشكه‌شكرا .
٤- وته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ به‌ڕێز ( پ.ی.د.سیروان حه‌سه‌ن ) ه‌وه پێشكه‌ش كرا .
٥- پێشكه‌شكردنی كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌می ( شێركۆ بێكه‌س ) له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( م. ئاری عوسمان خه‌یات ) ه‌وه .
٦- پێشاندانی چه‌ند پارچه‌شیعرێكی ڤیدۆیی به ده‌نگی شێركۆ بێكه‌س .
٧- خوێندنه‌وه‌ی وتاری بنه‌ماڵه‌ی شاعیر كه به‌ڕێز ( هه‌ڵۆ شێركۆ بێكه‌س ) بۆ مه‌راسیمه‌كه‌ی ناردبوو , له‌لایه‌ن به‌ڕێز (م.یادگار عه‌لی )ه‌وه .
٨- كۆتایی مه‌راسیم : پێشكه‌شكردنی كورته‌یه‌ك له وه‌سێتنامه‌ی ( شێركۆ بێكه‌س ) به داتاشۆ .