First Literary Festival of ARAN

یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی ئاران

2017/05/2-3

بەشی زمانی کوردی پەروەردەی بنەڕەت، لە ژێر دروشمی "شیعری نەوەی نوێ ... ڕوانینێکی نوێ بۆ ژیان" هەستا بە ڕێکخستنی یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی ئاران. لە ڕۆژی یەکەمی فێستیڤاڵەکەدا "لەتیف هەڵمەت" شاعیری گەورەی کورد وەکو شاعیرێکی دژەباو، باسی لە ئەدەب و شیعر کرد و هەندێک لە بەرهەمەکانی خۆی بە دیدێکی نوێ بۆ ئامادەبووان باس کرد. پاشان لە لایەن سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانەوە خەڵات کرا. لە کۆتایی چالاکییەکانی ڕۆژی یەکەمدا، پیشانگایەکی کتێب بە دەستی بەڕێز "لەتیف هەڵمەت" کرایەوە. لە ڕۆژی دووهەمی فێستیڤاڵەکەدا، ١٢ بەرهەمی هەڵبژێردراو لە لایەن "لیژنەی هەڵسەنگاندن"ی فێستیڤاڵ خوێنرایەوە. پاشان شاعیرەکانیان خەڵات کران. گرنگترین ئامانجی ئەم فێستیڤاڵە هاندانی خوێندکاران بۆ دەرخستنی بەهرە و تواناکانیان بوو.