Ceremony to Honor Cleaners
مەراسیمی ڕێزگرتن لە کارگوزارەکان
2017/02/27
بە مەبەستی ده‌ربڕينى ڕێز و خۆشه‌ويستى به‌رانبه‌ر به ئه‌رك و ماندووبونى كارگوزاره به‌ڕێز و خۆشه‌ويسته‌كان و هەروەها هاندانى خويندكاران بۆ پاراستنى پاكوخاوێنى زانكۆ بەشی زمانی کوردی پەروەردەی بنەڕەت، ڕێکەوتی ٢٠١٧/٠٢/٢٧ به بيرۆكه‌ى به‌ڕێز م. بژوێن يه‌حيا له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانى قۆناغى يه‌كه‌م، هه‌ستان به دابه‌شكردنى گوڵ و نوقڵ و شيرينى به‌سه‌ر كارگوزاره‌كانى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تيدا.
ئامانجه‌كانى پشتى ئه‌م چالاكييه :
- ده‌ربڕينى ڕێز و خۆشه‌ويستى به‌رانبه‌ر به ئه‌رك و ماندووبونى كارگوزاره به‌ڕێز و خۆشه‌ويسته‌كان و هه‌ستكردن به‌وه‌ى كه ئێمه ڕۆژانه له‌سايه‌ى ماندوبونى ئه‌و به‌ڕێزانه‌دا له‌كه‌شێكى پاكوخاوێندا محازه‌ره‌كانمان ده‌خوێنين .
- هاندانى خويندكاران بۆ پاراستنى پاكوخاوێنى زانكۆ , تاكو ببێته بارسوكييه‌ك بۆ كارگوزاره به‌ڕێز و خۆشه‌ويسته‌كان .
- پێيان ده‌ڵێين ده‌ستى ماندووبونتان ئه‌گوشين و چاوتان ماچ ئه‌كه‌ين .