Scientific Trip for Students

ەشتی زانستی بەشی زمانی کوردی بۆ زانکۆی ھەڵەبجەو ناوچەی ھەورامان

بەشی زمانی کوردی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە رۆژی دووشە، ڕێکەوتی (٢١-١-٢٠١٩) گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەمێ بەشەکەی پەیوەند بە (بابەتی زارەکان ) کە لەلایەن بەرێز م. ھەژار خوداداد حسن دەوترێتەوە بۆ بەشی زمانی کوردی شارەزوور لە زانکۆی ھەڵەبجە و ناوچەی ھەورامان ڕێکخست.

لەم گەشتە زانستییەدا بەگرنگەوە باس لە دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان بەشە جیاوازەکانی زمانی کوردی لەزانکۆکانی کوردستان کرا بەتایبەت بۆ خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی، ھەروەھا گفتوگۆکردن سەبارەت بە پرۆگرامەکانی خوێندن و ئەو گۆڕانکاریانەی کە پێویستە لە پرۆگرامەکانی خوێندنی زمان و ئەدەبی کوردی بکرێت لە کۆنفڕانسی داھاتووی نێوان بەشە کوردییەکان. پاشتر لەھۆڵێکی گەورە و فراوان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر سمینارێک بەناونیشانی ( سنوری جوگرافیای شێوەزاری ھەورامی و جێناو لە شێوەزاری ھەورامی) لەلایەن بەڕێز (م. سالم حەسەن عەزیز) مامۆستا لە بەشی کوردی شارەزوور پێشکەش بە خوێندکارانی قۆناغی دووەمی ھەردوو بەشی ناوبراو کرا.

لەقۆناغی دووەمی گەشتەکەدا بەمەبەستی ئاشناکردنی خوێندکاران بەشێوەزاری ھەورامی بەشێوەیەکی پراکتیکی و مەیدانی، خوێندکاران سەردانی گوندی تەوێڵەیان کرد، لەگەڵ خەڵکی گوندەکە و کاسبکاران دەستیان بەگفتوگۆ و وەرگێڕانی دەیان ڕستەیان کرد لەشێوەزاری ھەورامییەوە بۆ زاری کرمانجی ناوەڕاست(سۆرانی).

پێش گەڕانەوە، خوێندکاران و مامۆستایان سەردانی سەیرانگای ھاوێسەریان کرد، لەنێو کەشێکی بەفراوی دڵڕفێندا کۆتاییان بەگەشتەکەیان ھێنا. لای خۆیشیانەوە شاندی مامۆستایان و خوێندکاران بەناوی سەرۆکی بەشی زمانی کوردییەوە زۆرسوپاسی بەرێز د.ئاریان صدیق سەرۆکی بەشی زمانی کوردی شارەزور و ستافی مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشەکەکرد بەتایبەتی بەرێز م. سالم حەسەن کە لەماوەی گەشتەکەدا لەگەڵ شاندەکەبوو.

ھەروەھا زۆر سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان، بەتایبەتتر راگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتیان کرد کە ھاوکاربوون لەڕێکخستنی گەشتەکە.