Course of Political Awareness

خولی پەروەردە و وشیاری سیاسی

2017/02/06 - 2017/03/07

بە مەبەستی وشیاری سیاسی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و خەڵکی ناوچەکە خولێک لە ژێر ناونیشانی "پەروەردەی سیاسی" کرایەوە.

بەشی زمانی کوردی پەروەردەی بنەڕەت، بە هاوکاری چەند مامۆستایەکی پسپۆڕی زانستە ڕامیارییەکان هەستا بە ڕێکخستنی ئەم خولە کە لە بەرواری ٢٠١٧/٠٢/٠٦ دەستپێکرد و بۆ ماوەی چوار هەفتە (١٠ سیمینار) بەردەوام بووتاکو بەرواری ٢٠١٧/٠٣/٠٧.

لە کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوودا خەڵک نەک سیاسەت و سیاسەتکردن بە ئەمرێکی خراپ نازانن بەڵکو دەزانن کە مرۆڤ بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی لە کۆمەڵگادا ناچارە سیاسەت بکات. سیاسەت کردن بە مانای ھاوکاری و ململانێیە لە سەر بنەمای ھێز بۆ سەپاندنی ئیرادە. کەواتە تێگەیاندنی کۆمەڵگای ئامانج لە ھەندێک چەمک و بابەت و واتای سیاسی، یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێگەیشتن لە بنەماکانی سیاسەت و بەو پێیەش سیاسەتکردن لە کۆمەڵگادا لە ڕێگای زانستی و ڕێنمایی زانا سیاسییەکانەوە دەبێت. سیاسەتکردن بە مانای ڕاستەقینەی خۆی نەک ئەوەی کە لە ناو خەڵکدا باوە، نەک کۆمەڵگا بەرەو خراپەکان نابات بەڵکو بە خێرایییەکی زۆرتریش پێشی دەخات. نمونەیشی کۆمەڵگا پێشکەوتووەکانن کە سیاسەتکردن ئەمڕێکی بەردەوام و ڕۆژانەیە تێیاندا. بۆیە ئەم خولە، بە مەبەستی تێگەیاندنی کۆمەڵگای ئامانج لە ھەندێک چەمک و واتای سیاسی ڕێکخرا.