1st-Stage-Students-at-College-Library

لەچوارچێوەی کارو چالاکییەکانی بەشی زمانی کوردی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۲/۱۲/۲۰۱۸ بۆ ئاشناکردنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بەکتێبخانە سەردانی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی گەرمیانیان کرد و لەنزیکە پرۆسەی خواستنی کتێب و چۆنێتی گەڕان بەدوای سەرچاوەکان بەشێوەیەکی کرداری بۆیان ڕونکرایەوە، لە کۆتاییدا وەک هاندانێک بۆ گرنگیدانی زیاتر بە خوێندنەوە لەلایەن پ.ی.د. دیار فایەق مەجید سەرۆکی بەش و م.ی. پێشکەوت حمید مامۆستای وانەی "کتێبخانە و ڕێبازی لێکۆڵینەوە"وە کتێب کرا بەدیاری بۆ سەرجەم خوێندکارانی قۆناغەکە. سەرۆکایەتی بەشی زمانی کوردی سوپاس و پێزانین ئاراستەی ئەو بەڕێزانە ئەکات کە پشکیان هەبوو لەکتێبەکاندا، هەروەها سوپاسی ستافی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی گەرمیان دەکەین